کاتی بانگە

پشتگیری و پرسیارە دووبارەکان

پەیوەندیمان پێوە بکە

پرسیار، کێشە یان پێشنیارت هەیە؟ زۆر خۆشحاڵ دەبین بە بیستنی.

✉️ ئیمەیڵ 💬 واتسئاپ 🌐 ماڵپەڕ فەیسبووک

support@ameerhanari.com · +964 750 482 1100

پرسیارە دووبارەکان

کاتەکانی بانگ لەگەڵ خشتەی شارەکەم جیاوازە — چۆن ڕاستی بکەمەوە؟

بڕۆ بۆ «ڕێکخستنەکان ← کاتەکانی نوێژ». دەتوانیت شێوازی ژماردن بگۆڕیت (کوردستان/عێراق، جەعفەری و هتد) و بۆ هەر نوێژێک دەستکاری خولەک بکەیت (−٣٠ … +٣٠) تا تەواو لەگەڵ خشتەی ئەوقافی ناوچەکەت بگونجێت.

دەنگی بانگ لێنادات؟

١) دڵنیابە ڕێگەت بە ئاگادارکردنەوەکان داوە (ڕێکخستنەکانی iOS ← کاتی بانگە ← Notifications). ٢) دۆخی Focus/بێدەنگی بپشکنە. ٣) iOS دەنگی ئاگادارکردنەوە بۆ ٣٠ چرکە سنووردار دەکات — بۆ بانگی تەواو، هەڵبژاردەی «لێدانی بانگی تەواو» چالاک بکە لە ڕێکخستنەکان، ئەوسا کە ئەپەکە کراوەیە بانگی تەواو لێدەدات.

چۆن ویجێت زیاد بکەم؟

شاشەی سەرەکی: پەنجە درێژە لەسەر شاشە ← دوگمەی + ← بگەڕێ بۆ «کاتی بانگە». شاشەی قوفڵ (Lock Screen): پەنجە درێژە لەسەر شاشەی قوفڵ ← Customize ← ناوچەی ویجێتەکان ← «کاتی بانگە».

سیری (Siri) چۆن بەکاربهێنم؟

بڵێ: «Next prayer in کاتی بانگە» — سیری کاتی نوێژی داهاتووت بە زمانی ئەپەکە پێدەڵێت.

قورئان بەبێ ئینتەرنێت کاردەکات؟

دەقی قورئان و تەفسیر بە تەواوی ئۆفلاینن. بۆ دەنگ، هەر سورەیەک دەتوانیت دابگریت بۆ گوێگرتنی ئۆفلاین (لە خوێنەرەکە ← دوگمەی داگرتن).

بەرواری کۆچی یەک ڕۆژ جیاوازە؟

بینینی مانگ لە ناوچەکان جیاوازە — لە «ڕێکخستنەکان» دەتوانیت بەرواری کۆچی ±٢ ڕۆژ دەستکاری بکەیت.

خەتمە و قەزا چۆن کاردەکەن؟

خەتمە: لە بەشی قورئان، ماوەیەک هەڵبژێرە (٣٠/٦٠/٩٠ ڕۆژ یان دڵخواز) و ئەپەکە ئامانجی ڕۆژانەت پێدەڵێت. قەزا: لە ئامرازەکان یان شوێنکەوتنی نوێژ — ژمارەی نوێژە فەوتاوەکانت دابنێ و هەر جارێک قەزایەک دەکەیتەوە − دابگرە.

تایبەتمەندێتی

ئەپەکە هیچ داتایەک کۆناکاتەوە. بڕوانە: سیاسەتی تایبەتمەندێتی